سەرۆک وەزیرانی سوید : بە سووتاندنی قورئان زیان بە ووڵاتەکەمان دەگەێنن

پەیامی کورد   ...  سەرۆک وەزیرانی سوید : بە سووتاندنی قورئان زیان بە ووڵاتەکەمان دەگەێنن

سەرۆکوەزیرانی سوید ئۆلف کریستێرسۆن ڕایگەیاند، بە سووتاندنی قورئان یان هێرشکردنە سەر قورئان ئامانجیان زیان گەیاندنە بە پێگەی سوید لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا. ئولف کریستێرسۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند؛

"ئەوان دەیانەوێت دۆخی سوید لە دەوڵەتدا خراپتر بکەن و بۆ ئەوەش قورئان دەسوتێنن". ئەم جووڵانە بۆ دابەش کردنمان دەکەن. ئێمە لە نزیکەوە چاودێری سووتانی قورئان دەکەین و لەگەڵ لایەنی بەرپرسیار لە دیالۆگ داین و بەدواداچوونیان بۆ دەکەین. زۆر هەڵمەتی زانیاری ناڕاست هەیە کە لەلایەن دەوڵەتەکانەوە پشتگیری دەکرێن.

ئەوان جمووجۆڵ دژی قورئان دەکەن بۆ دابەشکردنمان. سووتانی دەقە پیرۆزەکان لەم سەردەمەدا وامان لێدەکات کە سیاسەتمان قورس بێت. ئەوان بەو بانگەوازانەی کە زیان بە دەوڵەتەکەمان دەگەینن، ووڵاتەکەمان بە چەواشەکاری دەکەن. هەڵمەتی زانیاری ناڕاست دۆخی هاووڵاتیانی سویدی و کۆمپانیاکانمان خراپتر دەکات. ئەوان ئاسایشی ووڵات لاواز دەکەن و هەروەها هێرشە تیرۆریستییەکە زیاتر دوادەخەن”.

ڕێکخراوی هەواڵگری و زانیاری سوید ڕایگەیاند، یارییە قورئان سووتێنەرەکان، ناڕەزایەتییەکانی جیهانی ئیسلامی کاریگەری نەرێنییان لەسەر ووڵاتانی سکاندیناڤی هەیە و ئاستی زەنگی تیرۆر بەرز دەکەنەوە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە