سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامی خۆی سەبارەت بە تەقینەوەکەی هەو؛ێر راگەیاند
پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامی خۆی سەبارەت بە تەقینەوەکەی هەو؛ێر راگەیاند
لەدرێژەی کاردانەوەکان بەرامبەر تەقینەوەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەینێت، ئه‌و په‌لاماره، ده‌رخه‌ری سووربوونی هه‌ندێكه له‌سه‌ر ره‌گ داكوتانی لۆژیكی پشێوی و گورزوه‌شاندن له چه‌مكی ده‌وڵه‌ت، دەشڵێت، حكوومه‌تی عێراق هه‌موو جۆره تۆقاندنێكی هاووڵاتیان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر یاسا و ده‌وڵه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه.موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند،" حكوومه‌تی عێراق هه‌موو جۆره تۆقاندنێكی هاووڵاتیان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر یاسا و ده‌وڵه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه و حكوومه‌تی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه بۆ راوه‌دونانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری تێكبده‌ن".
هەر لەو پەیوەندییەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەرئەوەی، ئه‌و په‌لاماره‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئامانج لێی زیان گه‌یاندنه به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و هه‌وڵدانه بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی.
هاوکات، مەسروور بارزانی، ئاماژەی بە بایه‌خ و گرینگی كاری هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدا له پێناو سه‌قامگیری و پته‌وتركردنی ئاسایشی هەردوولا کرد.
شەوی رابردوو کاتژمێر 9:35 خولەکی شەوی رابردوو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشا بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بریندار بوون و زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوتوە.
هاوکات، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی گەیاندنی فریاکەوتنی سەرەتایی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندرووستی بەو کەسانەی لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەمشەو برینداربوون، شەش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان رەوانەی شوێنی روداوەکە کردوە، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانەکانیش ئامادەن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە