سەرۆک پەرلەمانی تورکیا داوای سەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەکات کەلەگەڵ گەریلایەکی پەکەکە پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە
پەیامی کورد ... سەرۆک پەرلەمانی تورکیا داوای سەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەکات کەلەگەڵ گەریلایەکی پەکەکە پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە
سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا داواى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتارەکەى هەدەپە دەکات لەسەر ئەو پەیوەندییەى کە سیمرا گوزەل لەگەڵ گەریلاکەى پەکەکە هەیبووە .
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا " موستەفا شەنتۆپ دەربارەی بڵاوبوونەوەی وێنەی پەرلەمانتارێکی هەدەپە بە ناوی سیمرا گوزەل لەگەڵ شەهیدێکی " پەکەکە " قسەی کرد و داوای لێسەندنەوەی پارێزبەندی ئەو پەرلەمانتارە دەکات .
شەنتۆپ ووتی : دەبێ ئەو کەسانەی لە بنەبانی پەرلەمان کار دەکات خۆی لە ڕێکخستنەکانی تێرۆر دوور بگرن . ئەگەر بێت ئەم کارە نەکەن دەبێ فەرمانی ڕێزیکنووسی ناوخۆیی لە سەری جێبەجێ بکرێت .
میدیاکانی تورکیا ڕۆژی شەممە وێنەکانی پەرلەمانتاری هەدەپە سیمرا گوزەل و گەریلایەکی پەکەکە بە ناوی ڤۆڵکان بۆرا بە نازناوی " کۆچەر مەلەەتی " کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە گوندێکی شاری سەمسوور لە باکووری کوردستان لە دەرئەنجامی بۆمبارانکردنی ناوچەکە لە لایەن ڕژیمی تورکیاوە شەهید ببوو بڵاویان کردبووەوە و بەو وێنانەی هەدەپە و پەرلەمانتاری ئەو پارتە کرابوونە ئامانج .
لە بەرامبەر ئەو وێنانەی سیمرا گوزەل یش بەیاننامەیەکی بڵاو کردبووەوە و ووتبووی : ڤۆڵکان بۆرا پێش ئەوەی ببێتە گەریلای پەکەکە پەیوەندی ئەوینداری لەگەل ئەو هەبووە . لە کاتی پێواژووی چارەسەری دا ئەو چووەتە قەندیل و ڤۆڵکان بۆرای لەوێ دیتووە و ئەو وێنانەش هەر لەو کاتە گیراوە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە