سەرەداوگەلێک لەو چەکەی کە زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی پێ کوژرا بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... سەرەداوگەلێک لەو چەکەی کە زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی پێ کوژرا بڵاو دەکرێتەوە
لە پاشاوەی ئەو چەکانەی کە دۆزراونەتەوە لە شوینی ڕوودانی تێرۆری زانا ئەتۆمییەکەی ئێران ، سەرەداوگەلێک دەربارەی ئەوەی کە ئەوانە سەر بە پیشەسازی سەربازی و نیزامی ئیسرائیلە دۆزراوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پرێس تی ڤی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتەوە ڕایگەیاند ئەو چەکانەی کە بۆ کوشتنی مۆحسین فەخریزادە فیزیکدانی ئەتۆمی ئێرانی کەڵکی لێوەرگیراوە لە ئیسرائیل بەرهەم هێنراوە .
لە بەیاننامەی ئەم کەناڵەدا هاتووە : " پارچە کۆکراوەکانی ئەم چەکە لە شوێنی ڕوودانی هێرشە تێرۆریستییەکە خاوەنی ئارم و نیشانەی پیشەسازی سەربازی و نیزامی ئیسرائیلە .
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە نیشانەکان لە دەست هەبوونی ئیسرائیل لە تێرۆری ئەم زانایە داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە کۆتایی بە سیاسەتی ستانداردی دوو لایەنەی خۆی بهێنێت و تێرۆریسمی دەوڵەتی مەحکووم بکات . حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران یش ووتی : کە تێرۆری فیزیکدانی ئەتۆمی بێ ووڵام نامێنێتەوە .
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە