سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی گەمارۆوەکان بەهای ڕووبڵی ڕووسیاش بەرز دەبێتەوە

پەیامی کورد      ...   سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی گەمارۆوەکان بەهای ڕووبڵی ڕووسیاش بەرز دەبێتەوە

بانکی ناوەندی ڕووسیا و بەرپرسانی ڕووس لە بەرزترین ئاستی گەمارۆوەکان لەگەڵ هەنگاوگەلێکی باش توانیویانە بەهای پارەی نەتەوەیی ئەم ووڵاتە بۆ ٥٠٪ بەرز بکەنەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو بەهای ڕووبڵی ڕووسی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە زۆربەی هۆکاری ئەم کارە بە هۆی ئەو سیاسەتە پارەییانەی لە لایەن بانکی ناوەندی ئەم ووڵاتەوە لە کاردانەوە بە گەمارۆوەکان گیراوەتە بەر دەگەڕێتەوە .

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەهێزبوونی بەهای پارەی نیشتیمانی ڕووسیا بڕیاری هەفتەی ڕابردووی دەوڵەت سەبارەت بە داواکاری لە دەوڵەتانی " نادۆست " بۆ دانی بەهای گازی سرووشتی هەناردەی خۆی بە ڕووبڵ ە کە ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە چیتر دۆلار یا یۆرۆ لە بەرامبەر گازی خۆی وەرنەگرت .

ڕووبڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان بە هەنگاوگەلی داڕێژراوی پارەیی و بانکی ئەم ووڵاتە بەهێز کراوە . لە ماوەی مانگی ڕابردووەوە بانکی ناوەندی ڕووسیا بەهای سوودی زیاد کردووە ئەو ڕێژە دۆلارەی کە هاووڵاتیان دەتوانن لە هەژمارە بانکییەکانی وەکوو دراوی بیانی وەریبگرن سنووردار کردووە و بانکەکانی لە فڕۆشتنی دراوە بیانییەکان بە موشترەییەکانی بۆ شەش مانگی داهاتوو قەدەغە کردووە .

جگە لەمانە فەرمان بە کاربەڕێوەبەرانی ڕووسیا کراوە کە بۆ پێشگرتن لە دورچوونی سەرمایە ، بە سەرمایەگوزارانی بیانی نەدات کە بەڵگەگەلی بەهادار نەفرۆشێت .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە