سەعدی ئەحمەد پیرە :غەدرێکی زۆر گەورەیە ، خەڵکی بێ تاوان دەکرێنە ئامانج
پەیامی کورد ... سەعدی ئەحمەد پیرە :غەدرێکی زۆر گەورەیە ، خەڵکی بێ تاوان دەکرێنە ئامانج
سەعدی ئەحمەد پیرە ووتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا دوای مووشەکباران کردنی شاری هەولێر ڕایگەیاند :
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی کاک پێشڕەو مەجید-مان بیست لە کارەساتەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر ، کاک پێشڕەو یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی تەنها بە توانا و ماندوبوونی خۆی پێگەیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی زۆر فراوانی لەناو هەرێمی کوردستان پێکهێنابوو ، خزمەتی زۆری خەڵکی دەکرد لە پێناو خۆشکردنی ژیانی مرۆڤ لە رێگای چالاکییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی دەژیا دوور لە هەموو تێوەگلانێک
غەدرێکی زۆر گەورەیە ، لە ژێر ناونیشانی جیا جیا خەڵکی بێ تاوان دەکرێنە ئامانج بۆیە هەرچی زووە حکوومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش بەیەکگرتوویی هەموو جهوودی سیاسی و دیبلۆماسی خۆیان بەکاربێنن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەک و رێگرتن لەم جۆرە تاوانانە
خودا کاک پێشڕەو و شەهیدانی ئەم کارەساتە بەبەر رەحمەتی خۆی بخات و ئارامی بە کەس و کاریان ببەخشی
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە