سەعدی پیرە سەبارەت بە سیستەمی نوێی حێزبەکەی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، سیستەمى هاوسه‌رۆكى بۆ ڕاگرتنى باڵانسى جێنده‌ریه و له ناو یه‌كێتى سیستەمى هاوسه‌رۆكى به‌سه‌ر چوو.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، كۆنگره‌ى چواره‌مى حزبه‌كه‌ى له دۆخێكى نائاسایی بوه‌و دانانى دوو هاوسه‌رۆك له‌نێو هه‌ر پارتێك بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگى ڕه‌گه‌زییه و له ئێستاوه یه‌كێتى یه‌ك كه‌س به‌ڕێوه‌ى ده‌بات و سیستەمى هاوسه‌رۆكى له‌ناو حزبه‌كه‌ى به‌سه‌رچوو.
ووتیشى، هه‌ركه‌س ده‌ستى هه‌بێت له ژه‌هرخواردكردنى مه‌لابه‌ختیار ده‌بێت تووندترین سزا بدرێت.
له‌دواى ڕووداوه‌كانى هه‌شتى ته‌موزه‌وه بافێڵ تاڵه‌بانى وه‌ك كه‌سى یه‌كه‌مى ناو یه‌كێتى مامه‌ڵه ده‌كات و له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى هاوسه‌رۆكى دووه‌م لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ركرد.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە