سەعدی پیرە سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری پەیامێک ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... سەعدی پیرە سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری پەیامێک ڕادەگەێنێت
سەعدی ئەحمەد پیرە رایگهیاند كه کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت و پێیان خۆشە بۆ یەکێتی بێت، بەڵام ئهو پۆسته شایەنی گفتوگۆ لەسەر کردنە و بە گفتوگۆ یەکلایی دەکرێتەوە.
له لێداوانێكی تایبەتدا ، سەعدی پیرە، ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكیتی نیشتمانی كوردستان لهبارهی رێككهوتنی یهكێتی و پارتی لهسهر پۆستی سهرۆکكۆمار و باسكردنی له كۆبوونهوهی دوێنێدا ووتی: "لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی باسی پۆستەکان نەکراوە و دواخراوە، لەسەر ئەوە کۆکین کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت. ئێمە پێمان خۆشە بۆ یەکێتی بێت، بەڵام شایەنی گفتوگۆ لەسەر کردنە و بە گفتوگۆ یەکلایی دەکرێتەوە".
باسی له رهوشی كۆبوونهوهكه كرد و ئاشكرایكرد كه "کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی باش بوو، باس لەوەکراوە کە لایەنە براوەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە کۆببنەوە و پڕۆژەیەک بۆ بەغدا ئامادە بکەن، گرینگە لە هەرێمی کوردستان یەکگرتووبین لە داکۆکیکردن لە داخوازییەکانمان".
لەبارەی باسكردن لە پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: "دەبێ لایەنە سیاسییەکان بە درێژی باسی ئەو بابەتە بکەن و لەگەڵ پەرلەمانیش گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چوونکە دواخستنی هەڵبژاردن پێویستی بە درێژکردنەوەی خولی پەرلەمانە، هێشتا ئەم خولە ساڵێکی ماوە و زووە باس بکرێت".
ئهوهش لهكاتێكدایه كه ئهمڕۆ دووشهممه ئاراس شێخ جهنگی، پۆستێكی له لاپهرهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك، بڵاوكردوهتەوه و نووسیویهتی "ئەمجارە یەکێتی نوێ بەبێ ڕەزامەندی کاک مەسعوود ناتوانێت سەرۆککۆمار دابنێت، بۆیە ئەبێ یەکەمجار لەگەڵ ئەو بەڕێزە ڕێک بکەون، ئەگەر ئەیانەوێت سەرۆک کۆمار بۆ ئەوان بێت."
دوێنێ یەکشەممە ١٩ی كانونی یهكهمی ٢٠٢١، لە دەباشان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە، بەپێی راگەێندراوێک لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە چارەسەرکردنی کێشەکان، "لە هەموو روویەکەوە بە تایبەتی لە رووی گوزەران و مووچە و شایستە داراییەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بە توێژی خوێندکارانیشەوە".
بەپێی راگەێندراوەکە کۆبوونەوەکە دۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ١٠-١٠-٢٠٢١ تاوتوێکراوە و، باسیان لە مافەکانی کورد و یەکخستی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کردووە، تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکەش لەبارەی هەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی لەسەر بنچینەی هاوبەشی راستەقینە و رێککەوتن و هاوسەنگی دەستوور بووە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە