سەعوودییه یه‌كه‌م كه‌یسی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی تۆمار دەکات
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سەعوودییه رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ ده‌ستنیشانكراوه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ حه‌وت ووڵاتی ئه‌فریقیادا هه‌ڵپه‌ساردوه و هه‌ركه‌سێك له‌و ووڵاتانه‌وه بچێته ناو خاكی ووڵاته‌كه‌یه‌وه، ده‌بێت پێنج رۆژ كه‌ره‌نتین بكرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سەعوودییه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ ده‌ستنیشانكراوه له ووڵاته‌كه‌یان، تووشبووه‌كه‌ش هاووڵاتی یه‌كێك له ووڵاتانی ئه‌فریقیای باشووره، كه سەعوودییه نه‌ویستوه ناوی بهێنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌ته كه له سەعوودییه تۆماربكرێت، پاش ئه‌وه‌ی كه ریاز بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌فریقیای باشوور، نامیبیا، بۆتسۆوانا، زیمبابۆی، مۆزامبیک ، لێسۆتۆ و ئیسواتینی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سەعوودیه باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌و ووڵاتانه‌وه دێنه ناو خاكی ووڵاته‌كه‌مانه‌وه، ده‌بێت یاسای كه‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندرووستی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌وه‌ی كه به چاودێری لایه‌نه ته‌ندرووستییه‌كان، پێنج رۆژ له كه‌ره‌نتینه‌دا بمێننه‌وه".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە