سەعوودییەکان ژنێکی دیکەیان بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مەحکووم بە بەندیخانە کرد

پەیامی کورد   ...  سەعوودییەکان ژنێکی دیکەیان بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مەحکووم بە بەندیخانە کرد

" نوورا بێنت سەحید ئەلقەحتانی " لەوانەیە لە ڕۆژانی رابردوودا لە لایەن دادگای تاوانی تایبەتی سەعوودییەوە بە هۆی " کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنێت بۆ پێشێڵکردنی یاسای کۆمەلایەتی " و " لەبەرچاو نەگرتنی بنچینەکانی گشتی بە کەڵک وەرگرتن لە میدیاکانی کۆمەڵایەتی " مەحکووم بە بەندیخانە کراوە .

مەحکووم کردنی قەحتانی کە نوێترین نموونە لە هەنگاوەکانی دەولەتی سەعوودی لە دژی چالاکان و بیرکردنەوە لە جۆرەکانی دیکە لە دوای سەفەری جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ ڕیازە ، چەند هەفتە لە دوای ئەوەوە دێتە ئاراوە کە " سەلما شەهاب " یش بە هۆی پەیامە تویتەرییەکانیەوە بە ٣٥ ساڵ بەندکردن مەحکووم کرا .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە