سەعوودییە حەج ی ئەمسال یشی قەدەغە راگەیاند
پەیامی کورد ... سەعوودییە حەج ی ئەمسال یشی قەدەغە راگەیاند
سەعوودییە رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی کۆرۆناوە رێگە بە ئەنجامدانی گەشتی حەج لەدەرەوەی ووڵات نادەن و تەنیا رێگە بە ٦٠ هەزار کەس لە ناوخۆی ووڵاتەکە دەدەن حەج بکەن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سەعوودییە رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تەنها هاووڵاتیانی سەعوودییە رێگەیان پێدەدرێت حەج بکەن و ژمارەکەش سنوردارکراوە بۆ ٦٠ هەزار حاجی.
لەراگەێندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سەعوودییە ئاماژەی بەوەش کردوە، هۆکارێکی دیکەی داخستی مەککەی پیرۆز بەڕووی حاجیانی جیهاندا دەرکەوتنی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنایە لەو ناوچەیەدا، بەوەش سەلامەتی موسڵمانانی جیهان دەپارێزن.
راگەێندراوەکەی وەزارەتی حەج و عومرەی سەعوودییە ئاماژەی بەوەش کردوە، دواتر میکانیزم و مەرجەکانی بەشداریکردن لەمەڕاسیمی حەجی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیانی خۆشیان بڵاودەکەنەوە، کە دیارترینیان کوتانە دژی کۆرۆنا لەگەڵ سەلماندنی ئەوەی کە هەڵگری ڤیروۆسەکە نین.
جەختیشیکردۆتەوە، ئەو هەنگاوەیان بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام بەڕێوەدەچێت کە کاری لەپێشینە سەلامەتی و تەندرووستی حاجییانە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە