سەعوودییە و کووەیت هەواڵیان لە گەڕانەوەی باڵیۆزەکانی خۆیان بۆ لۆبنان دا
پەیامی کورد ... سەعوودییە و کووەیت هەواڵیان لە گەڕانەوەی باڵیۆزەکانی خۆیان بۆ لۆبنان دا
نەجیب میقاتی ڕایگەیاند : لۆبنان بە ئاراستەی عەرەبی خۆی شانازی دەکات و پێداگری لە سەر پاراستنی باشترین پەیوەندی خۆی لەگەڵ ووڵاتانی خەلیجی کە بەردەوام پاوەر و پشتیوانی ئەو بووە و دەبن پێداگری دەکات .
ووڵاتانی سەعوودییە و کووەیت هەواڵیان لە گەڕانەوەی باڵیۆزەکانی خۆیان بۆ لۆبنان دا وەزارەتی دەرەوەی پاشایەتی عەرەبی سەعوودی شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە گەڕانەوەی باڵیۆزی سەعوودییە بۆ کۆماری لۆبنا لە ووڵامدانەوە بە داواکارییەکانی هێزەکانی سیاسی نیشتیمان میانەڕەو لە لۆبنا و لە دوای ئەوە ئەنجام دەدرێت کە سەرۆکوەزیرانی لۆبنان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و گرینگ بۆ بەهێزکردنی هاوکاری وولاتەکەی لەگەڵ سەعوودییە و ووڵاتانی شەورای هاوکاری خەلیج و هەروەها ڕاگرتنی هەموو چ گەڕانەوەی باڵیۆزەکانی خۆیان بۆ لۆبنان دا وەزارەتی دەرەوەی پاشایەتی عەرەبی سەعوودی شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە گەڕانەوەی باڵیۆزی سەعوودییە بۆ کۆماری لۆبنا لە ووڵامدانەوە بە داواکارییەکانی هێزەکانی سیاسی نیشتیمان میانەڕەو لە لۆبنا و لە دوای ئەوە ئەنجام دەدرێت کە سەرۆکوەزیرانی لۆبنان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و گرینگ بۆ بەهێزکردنی هاوکاری وولاتەکەی لەگەڵ سەعوودییە و ووڵاتانی شەورای هاوکاری خەلیج و هەروەها ڕاگرتنی هەموو چالاکیگەلی سیاسی ، سەربازی و ئەمنییەتی کە بەرامبەر بە سەعوودییە و باقی ووڵاتانی شەورای هاوکاری خەلیج زەرەر دەگەینێت پابەند بووە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی سەعوودییە " واس " لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی سەعوودییە هەروەها لە سەر گرینگی گەڕانەوەی کۆماری لۆبنان و بە نوێنەرایەتی لەو ، دامەزراوەکان و ژێرخانگەلی نیشتیمانی ئەم ووڵاتە لە سەر پەیوەندی قووڵی خۆی لەگەڵ جیهانی عەرەب جەختی کردەوە و ئەم ڕێکارەی لە ڕاستای سەقامگیری ، ئەمنییەت و ئاشتی لەم ووڵاتە زانی .
هاوکات لەگەڵ ئەمە ووڵاتی کووەیت یش هەواڵ لە گەڕانەوەی باڵیۆزکەی خۆی بۆ لۆبنان دەدات ، عەبدۆلعال قێناعی ، باڵیۆزی کووەیت لە لۆبنان بە نەجیب میقاتی ڕاگەیاندووە کە ئەو بە پێی بڕیاری دەوڵەتی باشتری خۆی تا پێش کۆتایی هەفتە دەگەڕێتەوە بەیرووت .
کابینەی لۆبنان لە زاری میقاتی یش جگە لە پێشوازیکردن لەم بڕیارە جەختی کردەوە ئەو شتەی " لۆبنان و کووەیت لە یەک نزیک دەکاتەوە ، پێشینەی پەیوەندی برایانە و لە یەک دانەبڕاوی نێوان ئەو دوو ووڵاتەیە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە