سەعوودیە داوای کشانەوەی هاووڵاتیانی خۆی لە لوبنان دەکات

پەیامی کورد   ...  سەعوودیە داوای کشانەوەی هاووڵاتیانی خۆی لە لوبنان دەکات

باڵیۆزخانەی سەعوودیە لە لوبنان ، بە ئاماژەدان بەوەی کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئێستای باشووری لوبنان دەکات، داوای لە هەموو هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کرد کە پابەندی ئەو قەدەغەکردنی گەشتە بن کە ڕیاز ڕایدەگەێنێت.

هەروەها ئەم باڵیۆزخانەیە داوای لە هاووڵاتیانی خۆی لە لوبنان کرد بە زووترین کات لوبنان بەجێبهێڵن.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە