سەعوودیە دوای 14 ساڵ دەرگاکانی بەڕووی سووریادا دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   سەعوودیە دوای 14 ساڵ دەرگاکانی بەڕووی سووریادا دەکاتەوە

موحەمەد ئەلبەنی، ئەندامی تیمی دانووستانکاری ئاژانسی گەشتیاری سووریا ئاشکرای کرد، هەفتەی ڕابردوو شاندێکی سووریا گرێبەستێکیان لەگەڵ هاوپەیمانییەکی نزیکەی 160 کۆمپانیای تایبەتی سەعوودی لە پەراوێزی پێشانگای عومرە لە شاری مەدینە واژوو کرد. ئەم گرێبەستە ڕێگە بە دەست پێکردنەوەی حاجی عومرە دەدات لە ١٣ی زولحیجە (دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان)ەوە.
دوای نزیکەی 14 ساڵ لە ڕاگرتن، سەعوودیە بە فەرمی دەرگاکانی بەڕووی دەزگا گەشتیارییەکانی سووریادا کردەوە بۆ ئەوەی بەبێ هیچ مەرجێک عەمرە ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، سەعوودیە مووڵەتی بە ئەنجامدانی عەمرە بۆ حاجیانی سووریا دەرکردووە، دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی 14 ساڵ، هاوکات وەزارەتی ئەوقافی سووریا بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، کار بۆ کەم کردنەوەی تێچوونەکان و خێراکردنی پێدانی پاسپۆرت بۆ حاجیان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی سووریا، بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ.
محەمەد ئەلبەنی، ئەندامی تیمی دانووستانکاری ئاژانسی گەشتیاری سووریا ئاشکرایکرد، هەفتەی ڕابردوو شاندێکی سووریا گرێبەستێکیان لەگەڵ هاوپەیمانییەکی نزیکەی 160 کۆمپانیای تایبەتی سەعوودی لە پەراوێزی پێشانگای عومرە لە شاری مەدینە واژۆکرد. ئەم گرێبەستە ڕێگە بە دەستپێکردنەوەی حاجی عومرە دەدات لە ١٣ی زولحەجە (دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان)ەوە.
ئەلبەنی دووپاتی کردەوە کە دەسەڵاتدارانی سەعوودیە هیچ پشکێکیان نەسەپاندووە، واتە ژمارەی حاجیان بێسنوورە، بەمەش نزیکەی 520 فەرمانگەی عەمرە مووڵەت پێدراوی سووریا مافی ڕێکخستنی گرووپی حاجیان دەدات بەبێ گوێدانە ژمارەی بەشداربووان.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا بەرپرسیارییەتی حەج بە تەواوی گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی ئەوقاف. وەرزی ڕابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەشتوگوزار بەڕێوە دەبردرا. بۆ یەکەم جار لە تیروپشکی ئەمساڵدا ژمارەیەکی بەرچاو لە حاجیانی خوار تەمەنی ٦٠ ساڵ هەڵبژێردران، ئەمەش ڕووداوێکی بێ وێنەیە لە سووریا.


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە