سەعید خەتیب زادە : دژی ڕێککەوتنی گۆڕەپانی گازی ئەلدەرە(ئارش) لە نێوان عەرەبستان و کوەیت ین
پەیامی کورد ... سەعید خەتیب زادە : دژی ڕێککەوتنی گۆڕەپانی گازی ئەلدەرە(ئارش) لە نێوان عەرەبستان و کوەیت ین
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی نێوان سەعوودیە و کووەیت سەبارەت بە گۆڕەپانی هاوبەشی گازی ئارش / ئەلدەرە نایاساییە.
سەعید خەتیب زادە لەبارەی ڕێککەوتنەکە دەڵێت: گۆڕەپانی گازی ئارش/ئەلدەرە، گۆڕەپانێکی گازی هاوبەش لە نێوان ئێران و کووەیت و عەرەبستانە و تەنانەت چەند بەشێک لەم گرێبەستە لە جوگرافیای هاوبەش و نادیاری ئاوەکانی نێوان ئێران و کووەیت هەڵکەوتووە.
خەتیب زادە ووتیشی : هەر چەشنە پاڵاوتن و بەکارهێنانیان دەبێت بە بڕیاری هاوبەشی ئەم سێ ووڵاتە بێت و ئەوان ناتوانن کۆماری ئیسلامی بەرچاو نەگرن و ڕێککەوتنەکە لە نێوان کووەیت و عەرەبستان کورت بکەنەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە