سەفین دزه‌یی زانیاری نوێ له‌باره‌ی كه‌یسی زیندانیكراوانی بادینان ئاشكراده‌كات
پەیامی کورد ... سەفین دزه‌یی زانیاری نوێ له‌باره‌ی كه‌یسی زیندانیكراوانی بادینان ئاشكراده‌كات
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی دووپاتكرده‌وه و له‌باره‌ی كه‌یسی زیندانیكراوانی بادینانیشه‌وه رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی زیندانیكراوانی بادینان له كۆتایی كاره‌كانیدایه و له‌دادگایه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی بازاڕی دیپلۆماسی كه كونسووڵخانه‌ی چیك له هه‌ولێر، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به‌و رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا واژووی كردوه و له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی كه‌یسی ئازادی راده‌ربڕین و سه‌ردانی شاندی ووڵاتانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین زده‌یی ووت ،"هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ده‌نگ و ناوێكی جوانی هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بابه‌تی ئازادیی بیروڕا و دیموكراسیه‌ت، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش هه‌مووكات جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی دیمۆكراسیه‌ت و ئازادی راده‌ربڕین كردوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی زیندانیكراوانی بادینانیش، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ووتی، "شانده دیپلۆماسییه‌كان له رابردودا به ئه‌رێنی باسیان له ئازادی راده‌بڕین له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌و چه‌ند ڕووداوه‌شی له رابردوودا كه په‌یوه‌ندییان به ئازادی و راده‌ربڕینه‌وه هه‌بوون، به مانای به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان نایه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دۆسیه‌ی زیندانیكراوانی بادینان له كۆتایی كاره‌كانیدایه و له‌دادگایه، سه‌رجه‌م دادگاكانیش له هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆن.
رۆژی 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی 2020، پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی بادینان ده‌ستگیركران و دواتر به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن له‌لایه‌ن دادگای دوی هه‌ولێره‌وه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، په‌سندكردنی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كاردانه‌وه‌ی زۆری له ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە