سەفەری شاندێک لە عێراق ەوە بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی ئاو بۆ ئێران
پەیامی کورد ... سەفەری شاندێک لە عێراق ەوە بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی ئاو بۆ ئێران
ڕەعد التمیمی ، سەرۆکی یەکیتی ئەنجوومەنگەلی کشت و کاڵی دیالا لە گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا الیوم ووتی : لە دوای جەژنی ڕەمەزان شاندێک لە عێراق ەوە سەردانی تاران دەکات تاکوو ٣ دۆسیەی گرینگ لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت .
التمیمی ووتی : ئەم شاندە لە سەفەر بۆ تاران و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ٣ دۆسیەی گرینگ لەوانەش بەرچاوترین یان هەماهەنگی دەربارەی ئاوەکان و ڕووبارگەلی هاوبەش و گرینگی دابەشکردنی زەرەر و زیانەکان لە وەرزی ووشکی ساڵ هەڵدەسەنگێنن .
ئەو لە بەردەوامیدا ووتی : دۆسیەی بەرەڵا کردنی ئاوی ڕووخانەی دیالا بە شێوەی تایبەت لە کارە گرینگ و سەرەتاییەکان دەبێت بە تایبەتی بە گرینگیدان بەوەی کە ئاستی زەرەرەکان لە دیالا زۆرە و کارەساتێکی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق ڕەقەم لێدا جگە لەوەی کە نیگەرانیگەلێک دەربارەی لەناوچوونی باخ و باخاتەکان بوونی هەیە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە