سەفەری مێژوویی ناتانیاهوو بۆ ئیمارات و بەحرەین

پەیامی کورد     ...    سەفەری مێژوویی ناتانیاهوو بۆ ئیمارات و بەحرەین .

ئەگەر بێت بەرنامەی ئێستا گۆڕانکاری بە سەردا نەیێت ئەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل٩ تاکوو ١١ ی ئەم مانگە سەردانی ئەبووزەبی و مەنامە دەکات .

 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە حاڵی ووتووێژکردن لەگەل ئەبووزەبی و مەنامەیە تاکوو هەماهەنگی گەلی پێویست بۆ سەفەری بێنیامین ناتانیاهوو بۆ ئیمارات ی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین لە ٩ تاکوو ١١ی فێبریوەری یەوە دەستەبەر بکرێت .

ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیووم نووسیویەتی کە بەرپرسانی ووڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە .

بە ووتەی ئەم بەرپرسانە ، ناتانیاهوو پێش بەڕیوەچوونی دانیشتنگەلی یەک لە دوای یەکی ئابووری لە دووبەی ، سەفەری خۆی بە دیتن و چاوپێکەوتنی موحەمەد بن زائێد وەلیعەهدی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەست پیدەکات .

دواتر بڕیار وایە بۆ سەفەرێکی شەش کاتژمێری بۆ مەنامە ، پایتەختی بەحرەین بڕوات و لەو ماوەیەدا لەگەڵ پادشا حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە و سەلمان بن حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی فەرمی دەبێت .

بەرپرسێکی پلە باڵای ووڵاتانی کەنداوی فارس ووتی ئەگەر سەفەری ناتانیاهوو بە پێ یبەرنامەکانی پێش بڕوات بە مەرجێک کە سنوورەکانی پەیوەندیدار بە ڤیرووسی کۆرۆنا نەبێتە هۆی کەرەنتین کردنی ئیسرائیل 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە