سەفەری نزیكی نێردەی ترامپ بۆ عێراق
پەیامی کورد ... سەفەری نزیكی نێردەی ترامپ بۆ عێراق
بەپێی هەواڵی شەفەق نیووز و بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار، نوێنەری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەم نزیکانە بەرەو عێراق بەڕێ دەکەوێت بۆ ئەوەی پەیامێکی گرینگ بە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگەێنێت. ئەم پەیامه پەیوەستە به پرسی ئاسایشی ناوچه و ڕۆڵی عێراق له پێشهاتەکانی ئەم دواییەدا.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق لەم دوایی یانەدا لەسەر بانگهێشتی پزیشكیان سەرۆك كۆماری دانراوی خامنەیی سەفەری تارانی کرد و لەگەڵ به ڕپرسانی باڵای ئێران له نێویاندا خامنەیی دیدار و وتووێژی کرد.
لە ووتارێکی شیکاریدا کە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە، بارودۆخی کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆ و دەرەوەی ووڵات، بژاردەکانی بەردەم ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و دۆناڵد ترامپ، باسی لێكراوە. لە شیکردنەوەکەدا ئاماژەی بە ناڕەزایەتییە ئابوورییەکان و ناڕەزایەتی گشتی کردووە و پێگەی کۆماری ئیسلامی بە لەرزۆک وەسف کردووە.
ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە