" سەلوە یووسف " جێگری مەزڵووم کۆبانی لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا شەهید کرا
پەیامی کورد ... " سەلوە یووسف " جێگری مەزڵووم کۆبانی لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا شەهید کرا
سەلوە یووسف ناسراو بە گیانی عەفرین، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا پێکرا و گیانی دەستدا و شەهید بوو .
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی جووڵای ، سەلوە یووسف، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە و جێگرەوەی فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ دوو چەکداری پاسەوان بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە نزیکی قامیشلۆ کوژران.
مەزڵوم عەبدی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جووڵای ، لە توییتێکدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاند سەلوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کراوەتە ئامانج و گیانی لە دەست داوە.
رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی جووڵای ، ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی قامیشلۆ لەلایەن هێزەکانی تورکیا کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ کەس بە ناوەکانی سەلوە و جانا و ڕۆها گیانیان لەدەستداوە.
مەزڵووم عەبدی لە لاپەڕی تایبەتی تویتەر دا بڵاویکردەوە: هاوپەیمانانمان دەبێ هاوکارمان بن لە لەقاودانی تورکیا و تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهیدانمان.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە