سەنای مام یووسف بە تاوانی بێڕێزیکردن بە هەڵەبجە دەست بەسەر و بەند کرا
پەیامی کورد ... سەنای مام یووسف بە تاوانی بێڕێزیکردن بە هەڵەبجە دەست بەسەر و بەند کرا
بە تاوانی سووکایەتیکردن بە هەڵەبجەی شەهید پۆلیسى هەڵەبجە بە هاوبەشى لەگەڵ پۆلیسى سلێمانى کچە مۆدێلێک لەشاری سلێمانى دەستگیر دەکەن و تا کۆتایی ئەم مانگە زیندانی دەکرێت.
لە راگەێندراوێکدا پۆلیسى پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە مەفرەزەی بنکەی پولیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەشاری سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای سلێمانی و دەزگا ئەمنیەکانی تر تۆمەتبار (سەنا یووسف احمد) لەدایک بووی ١٩٩٤ دانیشتووی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی کردن دەستگیر کرا .
ئاماژە بەوەشکراوە کە بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تۆمەتبار تا ٣٠ -٣- ٢٠٢٢ بەندکراوەو دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆ ڕێکخراوە.
سانا یووسف کە بە سانای مام یووسف ناسراوە کچە مۆدێلەو بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسە لەسەر زۆر بابەت و پرس دەکات، لەچەند رۆژی رابردووشدا سەنا مام یوسف ئاماژەی بەوە کردوە کە سەدام حسێن کارێکى باشی کردوە کە هەڵەبجەی کیمیاباران کردوەو بریا زیاتری پێ بکردایە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە