سەندێرز داوای هەڵوەشاندنەوەی نیزامی ئێلێکتراڵ کالێج ە
پەیامی کورد ... سەندێرز داوای هەڵوەشاندنەوەی نیزامی ئێلێکتراڵ کالێج ە
ئەندامی دیمۆکراتی مەجلیسی سێنای ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک داواکاری هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئێلێکتراڵ کالێج ە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا .
بە پێی ڕاپۆرتێک بێرنی سەندێرز ، ئەندامی دیمۆکراتی مەجلیسی سێنای ئەمریکا لە ئیالەتی ڤۆرمۆنت داواکاری هەڵوەشاندەنەوەی سیستەمی ئێلێکتراڵی کاڵێج ە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکادا .
سەندێرز بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا نووسی : جۆ بایدن بە جیاوازی زیاتر لە ٤ میلیۆن دەنگی خەلک سەرکەوتوو دەبێت . بەم حێسابەوە بەربژێرەکانی دیموکراتەکان لە ٨ هەڵبژاردنی ڕابردوودا لە ٧ حاڵەتیدا براوەی زیاترین دەنگەکانی خەڵک بوونە . یەک کەس یەک دەنگ . دەبێ دیموکراسی حاکم بێت ، بەڵێ ئێلێکتراڵ کالێج دەبێ وەلاوە بنرێت .
لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سیستەمی ئێلێکتراڵ کالێج حاکمە . لەم سیستمەدا ، بەربژێرەکان لە هەر ٥٠ ئیالەتی ئەمریکادا بە شێوەی جیاگانە لەگەل یەکتر پێشبڕکێ دەکەن . هەر ئیالەتێک بە گوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی خۆی خاوەنی دەنگی ئێلێکتراڵە و لە ئەگەری بە دەست هێنانی ٥٠٪ تەنانەت یەک دەنگ ، هەموو دەنگەکانی ئێلێکتراڵی ئیالەتەکە بە دەست دەهینێت . لە کۆی گشتی دا ٥٣٨ دەنگی ئێلێکتراڵ بوونی هەیە کە هەر بەربژێرێک کە سەرکەوتوو بە بە دەستهێنانی ٢٧٠ دەنگ ببێت سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکە دەبێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە