سەپاندنی گەمارۆی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران
پەیامی کورد ... سەپاندنی گەمارۆی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەگەڵ پاڵپشتی کردنی لە نائارامییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە دامەزراوەی هاوکارییەکانی سوپای پاسدارانی لە لیستەی گەمارۆوەکانی خۆی داناوە .
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا رایگەیاند بۆنیادی هاوکارییەکانی سوپای پاسداران و پێنج کەس لە ئەندامانی شاندی بەڕێوبەرایەتی لەگەڵ جێگری وەزیری هەواڵگری و زانیاری " ئیتلاعات " ی ئێران و چوار فەرماندەی پلە باڵای سوپای پاسدارانی گەمارۆداوە .
خەزێنەداری ئەمریکا رایگەیاندووە کە ئەم گەمارۆیانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا و یەکیتی ئەورووپا سەپێندراوە و گیراوەتە بەر .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە