سەگەکەی بایدن ئەفسەری دەزگای نهێنی ئەمریکای ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد
پەیامی کورد ... سەگەکەی بایدن ئەفسەری دەزگای نهێنی ئەمریکای ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد
نیۆیۆرک پۆست ڕایگەیاند : سەگەکەی سەرۆکی ئەمریکا چەند ئەفسەرێکی دەزگای نهێنی ئەمریکای بریندار کردووە و تەنانەت یەکێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکات.
سەگە ئەڵمانی یە تەمەن دوو ساڵەکەی جۆ بایدن بە ناوی "کۆماندار ، فەرماندە" لە ماوەی چوار مانگدا حەوت کەسی بریندار کردووە .
لە ئیمەیڵە دەستکاریکراوەکەی دەزگای نهێنی ئەمریکادا هاتووە کە کۆماندار دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو هێرشی کردووەتە سەر ئەفسەرێکی دەزگای نهێنی ئەمریکی، ناردوویەتی بۆ نەخۆشخانە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە