سە نتکۆم : ١٥ مووشەک لە عێراق ەوە ئاراستەی بنکەی سەربازی ڕمێلان کراوە

پەیامی کورد  ...  سە نتکۆم : ١٥ مووشەک لە عێراق ەوە ئاراستەی بنکەی سەربازی ڕمێلان کراوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سەنتکۆم) ڕایگەیاند کە بنکەکەیان لە سووریا بەهۆی هێرشێکی مووشەکییەوە بەرکەوتووە و تیایدا ١٥ مووشەک لە عێراق ەوە هەڵدراون.

فەرماندیی ناوەندی ئەمریکا ، سەنتکۆم لە پێگەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند: "ڕۆژی 03.12.2023 کاتژمێر ١٤:١٥ی پاشنیوەڕۆ، ١٥ مووشەکی ١٢٢ ملم لە عێراق ەوە ئاراستەی بنکەی ئەمریکی لە سووریا کراوە ". لەناو هێزەکانماندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ کەرەستەیەکی بنکەکەش هێرشی نەکراوەتە سەر”.

هەروەها سەنتکۆم ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ئەو شوێنەیان دەستنیشان کردووە کە مووشەکەکان لە عێراق ەوە بۆیان هەڵدراوە،کە دەوترێ لە بارهەڵگرێکی بارهەڵگرەوە ئەم هێرشە کراوە


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە