شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا : هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان كار بكات
پەیامی کورد ... شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا : هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان كار بكات
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی له كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاكان له عێراق دوابخرێت، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك نه‌كرێت، ترسیان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه، شاخه‌وان عه‌بدۆڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كاتی كردنه‌وه‌ی باره‌گای لقی ٣ی پارتی له كه‌ركووك ڕایگه‌یاند، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ له‌ناو پارتی كار بكات و هاتووین لێره پێكه‌وه‌ژیان پته‌و بكه‌ین و ئه‌و ناعه‌داله‌تی و بێسه‌روبه‌رییه‌ی كه هه‌یه له كه‌ركووك له ڕێگای هه‌ڵبژاردنێكی پاكه‌وه كۆتایی پێ بهێندرێت و له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی پارتییەوە له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌و دۆخه سه‌پێندراوه كۆتایی پێ بێت.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی كه ده‌رچووه له په‌رله‌مان كه ده‌واتر ده‌یانوت دژی كورده كه له ڕاستیدا دژی كورد نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كاتی خۆی پارێزگای كه‌ركووك به هه‌ڵه به وه‌زاره‌تی بارزرگانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه كه به ئه‌نقه‌ست ئه‌وه كراوه و داوا ده‌كات بۆ سنووری ئێستای كه‌ركووك چه‌ند فۆرمی خۆراك هه‌یه كه ئه‌وه‌ش قبووڵكراو نییه و به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ووتوه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كه‌ركووك ده‌بێ پشت به به‌ڵگه‌نامه‌كانی ساڵی ١٩٥٧ ببه‌سترێت و ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك نه‌كرێت، ترسیان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە