شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ، کەش و هەوای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ، کەش و هەوای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕادەگەێنێت
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و هه‌ندێك جار هه‌وره برووسكه و بارانی به‌خوڕی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها كه‌شێكی سارد و زستانه‌ش روو له‌ناوچه‌كه ده‌كات.
ئاراس جبار له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی ده‌ستپێكردنی كاریگه‌ری بارسته ھه‌وای سارد و تا راده‌یه‌ك شێداری ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كانمان، سبه‌ی ھه‌ینی ئاسمانی ھه‌رێم به زۆری نیمچه ھه‌ور و ناڕوون ده‌بێت له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره له ھه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ولێر و دھۆك و ئیداره‌ی راپه‌رین به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری چربوونه‌وه‌ی ھه‌وره بروسكه ده‌بێت له‌گه‌ڵ تاو تاو بارانی مامناوه‌ند بۆ به‌خوڕ به‌رێژه‌ی ٢-١٥ ملیمه‌تر له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێمدا ئه‌گه‌ری بارانبارین لاواز و چاوه‌روان نه‌كراو ده‌بێت.
راشیگه‌یاندوه، پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ی ٢ پله‌ی سیلیزی دیكه نزمده‌بنه‌وه و به‌مشێوه‌یه ده‌بێت له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێم ( سلێمانی ٢٤-١٤ پله، ھه‌ولێر ٢٦-١٧ پله، دھۆك ٢٣-١٦ پله، ھه‌ڵه‌بجه ٢٨-١٦ پله، كه‌ركووك ٢٨-٢٠ پله، له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان ٣٣-٢١ پله و له سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین ٢٤-١٦ پله، له سنووری ئیداره‌ی سۆران ٢٣-١٤ پله ده‌بێت) خێرای با كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره چالاك ده‌بێت ٢٥-٤٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا به ئاڕاسته‌ی باشوور و باشووری رۆژئاوا ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار باسی له‌وه‌شكردوه، رۆژی شه‌ممه كاریگه‌ری بارسته ھه‌وا سارده‌كه زیاتر ده‌بێت و كه‌شێكی سارد و زستانه‌یی ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه و له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌شدا كه‌ش فێنك ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە