شاری شاهانەی "ناتۆنیا" لە هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە
پەیامی کورد ... شاری شاهانەی "ناتۆنیا" لە هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە
كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، بەپێی زانیاری شوێنەوارناسان، قەڵایەكی تەمەن دوو هەزار ساڵی لە دامێنی شاخێكی هەرێمی كوردستان دۆزراوەتەوە، كە دەشێت بەشێك بێت لە شارێكی شاهانەی ونبوو بەناوی ناتۆنیا.
توێژینەوە نوێیەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەم قەڵایە وەك یەكێك لە ناوەندە ناوچەییەكانی ئیمپراتۆرییەتی پارسەكان كاری كردووە، كە بە ئیمپراتۆرییەتی ئاراسیش ناسراوە، پاشاكەی لە نێوان ساڵانی ٢٤٧ پێش زایین تا ٢٢٤ زایینی فەرمانڕەوایی كردووە.
مایكل براون، توێژەری زانستی لە زانكۆی هایدلبێرگی ئەڵمانی ئاماژەی بەوە كردووە، یەكێك لە ناوەكانی ئەو شارە ونبووە "ناتونیساروكەرتا"یە، كە ناوێكە تێكەڵاوی ناوی پاشا "ناتونیسار" و ناوی قەڵاكە بە زمانی فارسی كۆن .
براون ووتی ئەو نەخشانەی لە دەرگای قەڵاكەدان، وێناكردنی پاشایەكی هیدیابینن، لەسەر بنەمای جل و بەرگی كارەكتەرەكە، بەتایبەتی كڵاوەكەی، لە فیگەرەكانی دیكەی پاشاكانی هیدیابین دەچن، بە تایبەتی ئەوانەی لە دووری ٢٣٠ كیلۆمەتر لە شوێنی شارێكی كۆن بە ناوی هاترا دۆزرایەوە.
توێژەران فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بەكارهێناوە بۆ گەڕان بەدوای قەڵاكاندا كە نزیكەی چوار كیلۆمەتر درێژن لەگەڵ دوو شارۆچكەی نزیك لە ڕەبانێ و مەرگۆڵی.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە