شارێکی تورکیا چووە ژێر ئاوەوە
پەیامی کورد ... شارێکی تورکیا چووە ژێر ئاوەوە
بەندئاوێکی نوێی بەرفراوان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەستیکردووە بە پڕکردنەوەی کۆگاکەی، بە هێواشی شاری یوسف عەلی ژێرئاوکەوتووە سەرەڕای ناڕەزایەتی ساڵانێک لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێزییەوە.
حەوت هەزار دانیشتووی شاری یوسف عەلی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە گواستراونەتەوە بۆ بلۆکی شوقەی تازە دروستکراو لە نزیک ئەو شارە.
یاسین ئەکگول، فۆتۆگرافەر، هەفتەی ڕابردوو سەردانی یوسف عەلی کرد و وێنەی خەڵکی ناوچەکەی تۆمارکرد کە سەیری قووتدانی زێدی خۆیان دەکەن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە