شارەداری لۆسەنجلێس داوا لە هاووڵاتیانی ئەو شارە دەکات لە ماڵەکانیان دەرنەچن

پەیامی کورد      ...     شارەداری لۆسەنجلێس داوا لە هاووڵاتیانی ئەو شارە دەکات لە ماڵەکانیان دەرنەچن

بە پێی زانیارییەکان شارەداری لۆسەنجلێس داوا لە هاووڵاتیانی ئەو شارە دەکات بە هۆی زۆری و تووند بوونی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ماڵەکانیان بمێننەوە و دەرنەچن .

ئێریک گارستی ، شارەداری لۆسەنجلێس بە هۆشداریدان دەربارەی زۆری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داوای لە هاووڵاتیانی ئەم شارە کرد لە ماڵەکانیان دەرنەچن . لە ئێستادا ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا کە لە ژێڕ چاودێری پزیشکی دان لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارەدا گەیشتووەتە بێوێنەترین ئاستی خۆی و پێش بینی دەکرێت ڕێژەی بەشەکانی چاودێرییە چڕەکان لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا پڕ ببێت .

گارستی لە پەیامێکدا بە دانیشتووانی لۆسەنجلێس ووتی : کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو شتێک هەڵبوەشێتێەوە . لەگەڵ هیچ کەسێک دا لە دەرەوەی ماڵ کات دامەنێن لەگەڵ یەکتردا کۆنەبنەوە . تەنیا لە ماڵەوە بمێننەوە .

ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی ٦ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە لۆسەنجلێس تۆمار کراوە و ئاماری گشتی تووشبووان لەم شارەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٤١٤ هەزار کەس 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە