شارەوانی پاریس بەربژێربوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... شارەوانی پاریس بەربژێربوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕاگەیاند
سەرۆکی شارەوانی پاریس رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کە بڕیارە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت خۆی کاندید دەکات.
ئان ئایدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس و ئەندامی حێزبی سۆسیالیستی فەڕەنسا ئەمڕۆ یەکشەممە بەربژێربوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند : کە بڕیارە لە مانگی (نیسان/٤)ی ٢٠٢٢ دا ئەنجامبدرێت، ئەو لە باکوری رۆژئاوای شاری ڕۆین ووتی، "بڕیارمدا کە کاندیدبم بۆ سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا".
ئان ئایدالگۆ، کە تەمەنی ٦٢ ساڵە و بە ڕەگەز ئیسپانییە و یەکەم ژنە کە بوەتە سەرۆکی شارەوانی پاریس لە مێژووی فەڕەنسا لەلایەن پارتی سۆسیالیست و حزبی شیوعی و هەروەها پارتی سەوزەکان پشتگیری دەکرێت.
ئایدالگۆ لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری سان فێرناندۆی ئیسپانی لە دایک بوە، لە ساڵی ١٩٦١ کۆچیان کردوە بۆ شاری لیۆن لە فڕەنسا، هەرچەندە خێزانەکە پاش ساڵانێک گەڕاونەتەوە ئیسپانیا، بەڵام ئایدالگۆ لە پاریس ماوەتەوە.
هیدالگۆ لە زانکۆی ژان مۆلین لە لیۆن خوێندویەتی و لە ساڵی ١٩٨٢ بڕوانامەی زانستی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەری لە یاسای کار و سەندیکاکانی بازرگانی وەرگرتوە، لە مانگی ئازاری ٢٠١٠دا لە هەڵبژاردنی شارەوانی پایتەختی فەڕەنسا بەسەر ڕکابەرە ڕاستڕەوەکە ناتالی کۆسکۆ مۆریسی بردوەتەوە و ماوەی ١٠ ساڵە پۆستی سەرۆکی شارەوانی پاریسی بەڕێوەدەبات.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە