شازادەیەکی عەرەبستان دەبێتە دووهەمین پشکداری گەورەی تویتەر
پەیامی کورد ... شازادەیەکی عەرەبستان دەبێتە دووهەمین پشکداری گەورەی تویتەر
ئیلۆن ماسک هەرچەندە بە ڕێکەوتنێکی ٤٤ میلیارد دۆلاری بە فەرمی بوو بە خاوەنداری تویتەر ، بەڵام دەولەمەندترین کەسی جیهان بۆ دەستەبەرکردنی تێچووی ئەم ڕێکەوتنە ، لە سەرمایەدارگەلی جۆراوجۆر هاوکاری وەرگرت ، یەکێک لەم کەسانە سەرمایەداری خەڵکی عەرەبستان بە ناوی شازادە " وەلید بین تەلال ە .
بە پێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی بۆرسە و بەڵگەگەلی بە نرخی ئەمریکا ، وەلید بێن تەڵاڵ ١،٩ میلیارد دۆلار لە تویتەر سەرمایەگوزاری کردووە کە ئەو دەکاتە دووهەمین پشکداری گەورەی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە دوای ئیڵۆن ماسک . ئێستا وەلید بێن تەڵاڵ و کۆمپانیای Kingdom Holding کە ٩٥٪ ی پشکەکەی لە دەستی شازادەی عەرەبستانی یە ، خاوەنی نزیکەی ٤٪ تویتەرن .
هەرچەندە ئەم سەرمایەگوزارە کەوتووەتە بەر گرینگیدانی بەرپرسانی ویلایەتەیەکگرتووەکان و یەکێک لە سێناتۆرەکانی دیمۆکرات بە ناوی " کریس مۆرفی " داوای پێداچوونەوە بە پشکی Kingdom Holding لە تویتەر لە واری ئەمنییەتی نیشتیمانییەوەیە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە