شازادە موحەمەد بن سەلمان سەردانی پێشانگای پیشەسازی بەرگری عەرەبستانی کرد
پەیامی کورد ... شازادە موحەمەد بن سەلمان سەردانی پێشانگای پیشەسازی بەرگری عەرەبستانی کرد
ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی ٥٩٠ کۆمپانیا لە ٤٢ ووڵاتی جیهان تاکوو ٩ی ئەم مانگە بەردەوامی هەیە .
موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی بە نوێنەرایەتی لە مەلیک سەلمان پاشای عەرەبستان لە یەکەمین پێشانگای جیهانی پیشەسازی بەرگری ٢٠٢٢ سەردانی کرد ،ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی ٥٩٠ کۆمپانیا لە ٤٢ ووڵاتی جیهان تا ٩ی ئەم مانگە بەردەوامی هەیە .
ئەم پێشانگایە دواهەمین تەکنۆلۆژیاگەلی پێشکەوتوو و پەرەسەندوو لە سەرتاسەری جیهان لە کاروباری بەرگری نەمایش دەکات
لە ماڵپەڕی پێشانگای جیهانی بەرگری دا هاتووە : " ئەم پێشانگا بەرگرییە پلەتفۆرمی چالاکی بۆ دەوڵەتەکان و ڕابەران لە بواری کاروباری بەرگری و زنجیرەی فەراهەم کردنی ئەمنییەت دەستەبەر دەکات تاکوو داهاتووی بەشی بەرگری وطنا بکەن . بە گرینگیدان بە گۆڕانکارییە خێراکان و پێشکەوتووی پیشەسازی بەرگری بڕیاردەران لەگەڵ هەڵبژاردەگەلێکی ئاڵۆزتر دەربارەی ڕێکارگەلی بەرگری بەرەوڕوون . ئەم پێسانگایە هەر دوو ساڵ یەک جار بەڕێوە دەچێت و دواهەمین تەکنلۆژیاکان ، ستارت ئەپەکان و داهێنان گەلی چەند نەتەوەیی و قەومی بۆ سەردانیکەران بە نەمایش دادەنێت ."
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە