شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێک بۆ خەڵکی شاری سلێمانی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێک بۆ خەڵکی شاری سلێمانی بڵاو دەکاتەوە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سه‌ردانی شاره‌وانی سلێمانی كرد و رایگه‌یاند، شاره‌وانی دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و كێشه‌یه‌كی زۆری تیدا هەیە و بوه‌ته هۆكاری ناڕه‌زای خه‌ڵك و ده‌كرا باشتر و چاكتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زه‌وی و زاری سلێمانی بكرایه، نه‌خشه و پلانی شاری سلێمانی له‌به‌رچاو بگیرایه و ئێستا به دیواره‌كاندا هه‌ڵبواسرایه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س جورئه‌ت نه‌كات ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر زه‌وی و زار، ده‌شڵێت، "به ته‌مابوون گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان و سه‌را و خه‌سته‌خانه‌ی شیره‌كه بڕوخێنن، دڵنیام به پشتیوانی خه‌ڵكی شاره‌كه كه زۆر بێده‌نگن له‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م شاره ده‌كرێت ده‌توانین رێگری لێ بكه‌ین".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاره‌وانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ له‌یلا عومه‌ر، سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی سلێمانی كۆبووه‌وه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، "وه‌كوو ژنێك باوه‌ڕم به توانای ژن هه‌یه و دڵنیام كه له‌یلا خان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و هیوایه‌كی زۆرم بۆی هه‌یه و شاره‌وانی دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌زانین كه كێشه‌یه‌كی زۆری تیایه و بوه‌ته هۆكاری ناڕه‌زایی خه‌ڵك و ده‌كرا باشتر و چاكتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زه‌وی وزاری سلێمانی بكرایه، ده‌كرا نه‌خشه و پلانی شاری سلێمانی له‌به‌رچاو بگیرایه و ئێستا به دیواره‌كان دا هه‌ڵبواسرایه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كات ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خاك و بستێك زه‌وی ئه‌م شاره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دڵنیام سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی به‌پێی توانا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌دا ده‌ڕوات و زه‌وی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره و پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ ده‌رده‌بڕین و له ئێستاوه ده‌یڵێین پێشتر به هه‌رشێوازێك كاركراوه قابیلی قبووڵكردن نیه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌مان باسكرد و دڵنیام خاتوو له‌یلا سه‌ركه‌وتووده‌بێت".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد باسی له‌وه‌شكرد، "گۆڕانكارییه‌كانی سلێمانی زۆرن و ته‌نها لێره‌دا ناوه‌ستێته‌وه، كه‌سانی باش دانراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه پشتیوانی نه‌كراون به‌پێچه‌وانه‌وه هاندراون یان فشاریان لێكراوه بۆ شكاندنی یاسا بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك پڕۆژه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه ته‌ماحیان هه‌بوه".
ووتیشی، "به‌ته‌مابوون گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی شێخان بیڕوخێنن و هه‌موو خانوه‌كان له ناوبه‌رن و مۆڵی بازرگانی لێ درووست بكرێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان راگرت و هه‌روه‌ها ڕووخاندنی خه‌سته‌خانه‌ی شیره‌كه و سه‌رامان رارگرت كه به‌راستی تاوانه له ناو شاری سلێمانی كه‌سێك بیر له روخاندن یان به بازرگانیكردنی سه‌را بكاته‌وه، من دڵنیام به پشتیوانی خه‌ڵكی شاره‌كه كه زۆر بێ ده‌نگن له‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م شاره ده‌كرێت، هیوادارم باشتر بێنه پێشه‌وه و هه‌مومان پێكه‌وه داكۆكی له سه‌رای سلێمانی و گه‌ڕه‌ك و قه‌یسه‌رییه‌كانی بكه‌ین ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانه و ده‌بێت ئه‌و جوانیه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شاری شاران".
لایخۆیه‌وه له‌یلا عومه‌ر، سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی سلێمانی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "سوپاسی هه‌موو خه‌ڵكه دڵسۆزانه ده‌كه‌م كه متمانه‌یان به ئێمه‌دا، چۆن له سه‌ره‌تاوه به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان دابوو كه خزمه‌تكاری خه‌ڵك بین به هه‌مان شێوه له شاره‌وانی سلێمانیش به‌رده‌وام ده‌بین، به‌پشتیوانی خه‌ڵكی سلێمانی".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە