شاندی هەرێمی کوردستان تاکوو بڕیاری کۆتایی ئەرێنی نەبێت ناگەڕێتەوە

پەیامی کورد     ...    شاندی هەرێمی کوردستان تاکوو بڕیاری کۆتایی ئەرێنی نەبێت ناگەڕێتەوە

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ھەرێم و بەغدا لە یەك نزیك بوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێككەوتن، تەنھا ھەندێك وردەكاریی تەكنیكی ماوە لەسەری بگەنە رێككەوتن و بڕیارە شاندەكە لە بەغدا بێت تا رێككەوتن دەكرێت.

دكتۆر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : "شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق و لایەنەكان بەردەوامن لە گفتوگۆكردن و لێكنزیكبوونەوەی باش لە نێوان ھەردوولا ھەیە و گەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام ھەندێك وردەكاری ماوە لەسەری بگەنە رێككەوتن، ئەو ووردەكاریانەش زیاتر تەكنیكین".

سەفار گوتیشی: "دانووستانەكان بەردەوام دەبن تاوەكوو دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی و بڕیارە شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش لە بەغدا بمێنێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان تاوەكوو ئەمجارە دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی".

دەشڵێ، جارێ وردەكارییەكان ماون یەكلا بكرێنەوە لە نێوان ھەردوولا و ھەر كاتێك گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی، ئەوكات بە فەرمی رایدەگەێنن.

شاندێ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ماوەی چەند رۆژێكە لە بەغدایە و بەردەوام گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات، بۆ ئەوەی لەبارەی كێشەكانی نێوانیان بگەنە رێككەوتن، بە تایبەت كێشە داراییەكان و شاندەكەش بڕیاری داوە لە بەغدا بمێنێتەوە تا دەگەنە رێككەوتن.


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە