شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان
پەیامی کورد ... شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان .
دوای پاشگەزبوونەوەی لایەنە شیعەکان لەرێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە بوودجەی ٢٠٢١ -ی عێراق و دیاریکردنی پشکی کورد، لەئێستادا شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان.
شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، دوای پاشگەزبوونەوەی شیعەکان، لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ جاری سێیهم كۆبوونهوهی پهرلهمانی عێراق دواخرا و ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایگهیاند، لایهنه شیعییهكان له رێككهوتن لهگهڵ ههرێمی كوردستان پاشگهز بوونهتهوه.
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگهیاند، ههندێك گۆڕانكاری له دهقی ماددهی ١١ كراوه، ئهوهی رێككهوتنی لهسهر كراوه گۆڕانكاری تێدا هاتوه و بەوهۆیەوە رێککەوتنی شاندی هەرێم و لایەنە شیعییەکان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە بوودجەی ٢٠٢١ کێشەی تێکەوتووە.
نوێدەکرێتەوە...
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە