شاندی پلە باڵای موسڵمان لە تەلئەڤیڤ چی یان دەکرد ؟؟ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " ئیسرائیل هیووم "
پەیامی کورد ... شاندی پلە باڵای موسڵمان لە تەلئەڤیڤ چی یان دەکرد ؟؟ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " ئیسرائیل هیووم "
وا پێدەچێت کە هەوڵەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئەم ووڵاتە لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی بەردەوامی هەیە .
بە پێی راپۆرتێک لە ڕۆژنامەی " ئیسرائیل هیووم " ئەم ڕۆژنامەیە ئاگادار کراوەتەوە کە لەم دواییانە ڕاوێژکاری باڵای ڕابەری یەکێک لە ووڵاتانی گەورەی موسڵمانان لە سەرووی شاندێکەوە لەگەڵ نوێنەرانی ئسیرائیل لە تەلئەڤیڤ چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە . ئەم ڕووداوە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە ئەم دوو ووڵاتە پێکەوە هیچ پەویەندییەکی دیپلۆماتیکی یان نییە .
ڕۆژنامەنووسی ئەم ڕۆژنامەیە لە بەردەوامی دا دەنووسێت بە هۆکاری سنوورداری و سانسۆری شتەکانەوە ناتوانێت ناوی ووڵاتانی ئاسیایی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە ناو ببات . بەڵام جەختی کردووەتەوە کە ئەم دیدارە بە پشت ڕاستییەوە ڕوویداوە و ڕاوێژکاری باڵای ئەم ووڵاتە نزیکەی دوو هەفتە پێس لە سەرووی شاندێک لە بەرپرسانی باڵاوە بۆ بەرێوەبردنی دانیشتنگەلێک ڕووبەڕوو لە ئەلئەڤیڤ ئامادەیی هەبووە
ووتووێژەکانی هەر دوو لایەن لە دوای ڕێکەوتنەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و چەندین ووڵاتی عەرەبی ڕوو دەدەن . کە لە ڕێگای نێوەندگیری چالاکی دەوڵەتەکەی ترامپ ەوە ئەنجام دراوە . ئەم مامەڵەیە کە بە کۆی گشتی وەکوو ڕێکەوتننامەی ئابراهام دەناسرێت ، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە نێوان ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و لە دواتریش بەحرەین و سوودان ڕاگەێندراوە .
هەفتەی ڕابردوو مەراکێش دواهەمین ووڵاتێک بوو کە پەیوەندی تەواو دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند .
دەوترێ عەرەبستانی سەعوودی کە بە فەرمی وەکوو ڕابەری دوو فاکتۆی بلۆکی سۆننە و عەرەبی ناوچەکە هەژمار دەکرێت ، لە پشتی پەردەوە بۆ ئامادەکاری ڕێخۆشکردن بۆ بەرقەرار کردنی پەیوەندی یا ئاسایی کردنەوەی ژێر فەرمانی ئەمریکا چالاک بووە و لەم دواییانەش ئیزن و مافی فڕینی فڕۆکەگەلی ئیسرائیلی پێش ئەنجام دانی ڕێکەوتننامەگەلی سەرەتایی ئەنجام داوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە