شاندی یەکیتی بە سەرۆکایەتی پاڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ نووری مالکی کۆبوونەوە

پەیامی کورد     ...   شاندی یەکیتی بە سەرۆکایەتی پاڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ نووری مالکی کۆبوونەوە

شاندی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى بافڵ تاڵەبانى لە بەغدا لەگەڵ نووری مالکى سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەێندراوێک ، لەم دیدار و کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکراوە دەربارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ووڵات و هەروەها دیالۆگی بەردەوامی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت.
نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە لەگەڵ باقی هێزە نیشتمانییەکاندا ڕێک بکەون بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکوومەت بەپێی چوارچێوە دەستوورییەکان.

ئەم هەڵوێستەی مالکى لەکاتێکدایە کە سەدر نەرمى بەرامبەر چوارچێوەى هەماهەنگی نواندووەو دەست پێشخەری کردوە کە بەشداری حکوومەتی نوێی عێراق بکەن.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە