شاندێکی ئیسرائیلی بۆ بەدواداچوونی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەل حەماس سەردانی قاهیرە دەکەن
پەیامی کورد ... شاندێکی ئیسرائیلی بۆ بەدواداچوونی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەل حەماس سەردانی قاهیرە دەکەن .
چاوەڕوان دەکرێت کە شاندێکی ئیسرائیلی ، هەفتەی داهاتوو لە قاهیرە سەبارەت بە گۆڕینەوەی بەدیل گیراوان لەگەڵ حەماس باس و گفتۆگۆ بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی " کان " ەوە میسڕی یەکان وابۆی دەچن کە ئیسرائیل ، لە ئێستادا و بە هۆی دۆخی سیاسی ، یەوە توانایی بەردەوامی ئەم جۆرە لە مامەڵەیەی نییە و ئەم کارە دەبێتە هۆی شک لە بەڕێوەچوونی دیدارەکان دا .
مێیر بن شابات ، سەرۆکی شەورای ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دانیشتنی کۆیایی باس و ووتووێژ دەربارەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ حەماس و پەیوەندیگەلی تەلەفۆنی لەگەڵ میشر بەشداری دەکات .
لە هەما کاتدا ، بەرپرسانی پلە باڵای ئیسرائیلی لە دواکەوتنی گفتۆگۆوەکان ی ئاگربەس لە میسڕ بە هۆی ئاڵۆزی و کێشەی سیاسی یەوە نیگەرانی خۆیان ڕاگەیاند . جگە لەمانە کە ئیسرائیل باسی نوێکردنەوەی غەززە ی بە مەشرووت بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی سەربازان ی بەدیل گیراو لە لایەن حەماس زانیوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە