شاندێکی ئەمنییەتی تەل ئەڤیڤ بۆ لێکۆلینەوە دەربارەی تەقینەوەی کەشتییەکەی ئەم ووڵاتە سەردانی ئیمارات دەکەن

پەیامی کورد     ...    شاندێکی ئەمنییەتی تەل ئەڤیڤ بۆ لێکۆلینەوە دەربارەی تەقینەوەی کەشتییەکەی ئەم ووڵاتە سەردانی ئیمارات دەکەن .

شاندێکی ئەمنییەتی لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیل ەوە بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەربارەی تەقینەوە لە کەشتییەکەی ئەم ووڵاتەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە لە کەنارئاوەکانی عۆمان ڕوویدا بەرەو دوبەی بەڕێکەوتن .

کەناڵی ڕووسیا الیوم ئەمڕۆ یەکشەممە ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند ، کە سرویسگەلی ئەمنییەتی ئیسرائیل ئەمڕۆ ٢٨ی فێبریوەری ٢٠٢١ بۆ باس و ووتووێژ دەربارەی تەقینەوە لە کەشتی ناوبراودا دانیشتنێک بەڕێوە دەبەن .

لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل ئێران بە هۆکاری ئەم ڕووداوە دەزانیت و ئێرانیش بە فەرمی لە ڕۆژنامەیەکی نزیک بە ڕابەری ئەو وولاتەوە ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە 

هەروەها ڕۆژنامەی هائارتس و کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل یش نووسییان کە دەزگاکانی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە لە سەر ئەو باوەڕەن کە لە کاتی تێپەڕبوونی ئەم کەشتییەدا لە گەرووی هۆرمۆز مووشەکێک یا خود دوو مووشەک بەرەو ئەوان هاوێشتراوە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە