شاندێکی باڵای سەعوودیە بۆ ئەنجامدانی دوو پڕۆژەی زۆر گرینگ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

پەیامی کورد   ...  شاندێکی باڵای سەعوودیە بۆ ئەنجامدانی دوو پڕۆژەی زۆر گرینگ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

 ووتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ئامادەکاری دەکەین بۆ ھاتنی شاندێکی باڵای ووڵاتی سەعوودیە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورە و درووستکردنی ھێڵێکی ئاسمانی بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان. 

بەرگەشت ئاکرەیی ووتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : بڕیارە شاندێکی باڵای حکوومەتی سەعوودیە و کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی ٦٠ کەس بن، ڕەنگە وەزیری وەبەرھێنانی سەعوودیە یاوەری شاندەکە بکات، بەڵام ئێمە ئێستا ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی کە ئەو شاندە ھاتە ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک دیدار لەگەڵ حکوومەت و وەبەرھێنەرانی ھەرێم و ژوورەکانی بازرگانی ھەرێم ئەنجام بدات، ئەمانە ھەمووی پێویستی بە ئامادەکاری ھەیە کە ئامادەکاری تەواو بوو ئاگاداریان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بێنە ھەرێمی کوردستان، چوونکە کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورەمان ئامادەکردووە لە سێکتەری  پیشەسازی و نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ و ئەوانەی گرنگن، بۆیە دەمانەوێت کە ھاتنە ھەرێمی کوردستان چەند گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدەین. 

بەرگەشت ئاکرەیی ووتیشی : دەمانەوێت ئەو وەبەرھێنەرانە بێنە ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەورە ئەنجام بدەن و لەگەڵ پڕۆژەی ھاوبەشیش، چاوەڕێ دەکرێت لەسەر ئاستی باڵا لە لایەن سەرۆکی حکوومەت پێشوازییان لێ بکرێت. 

ئاکرەیی باسی لەوەش کرد : پێشنیارێکیشمان کردووە ھێڵێکی ئاسمانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و سەعوودیە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، ئەوەش پێویستی بە ئامادەکاری و ڕێکاری ئیداری و یاساییش ھەیە، بۆیە بەردەوامین لە ئامادەکاری. 


ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە