شاندێکی باڵای پارتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی عێراق دەکەن

پەیامی کورد      ...   شاندێکی باڵای پارتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی عێراق دەکەن .

ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی ڕایگەیاند، شاندەکەی پارتی لەسەر ئاستی باڵا و لە مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە پێکهاتووە، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ئێستادا بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دەرەوەی ووڵاتن، لەپاش گەڕانەوەیان بۆ سلێمانی شاندەکەی پارتی وادەی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاری دەکات، جەختی لەوەش کردەوە "کۆبوونەوەکە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت".
هەروەها ، یەکێتی پێشتر بە پارتی ڕاگەیاندووە ، سازش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ناکەن، تاکە کاندیدی ئەو حزبەش د. بەرهەم ساڵحە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە