شاندێکی باڵای یەکیتی ئەورووپا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد ... شاندێکی باڵای یەکیتی ئەورووپا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆ دەبێتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای یەکیتی ئەورووپا بە سەرۆکایەتی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتییەکە، سەردانی هەولێری کرد.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆزێپ بۆرێڵ کرد.
بڕیارە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و بە یاوەری پارێزگاری هەولێریش، سەردانی قەڵای هەولێر بکات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە