شاندێکی ده‌سته‌ی سیاسی ڕەوتی سەدر لەگەڵ شاندێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... شاندێکی ده‌سته‌ی سیاسی ڕەوتی سەدر لەگەڵ شاندێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبوونه‌وه
شاندێكی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه و له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه رایگه‌یاند، گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و دوایین پێشهاته‌كان كردوه.
ئه‌مڕۆ شاندێكی ره‌وتی سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی كوتله‌كه‌یان و شاندێكی یاوه‌ری به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبوونه‌وه.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه، ره‌وتی سه‌در له راگه‌ێندراوێكدا ڕایگەیاند : لیژنه‌ی سه‌دری بۆ دانووستان به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن عه‌زاری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌ته‌وه و و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرینگی هاوبه‌شیان تاوتوێكردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، شاندی پارتی و ره‌وتی سه‌در جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی كاری قورس كردوه‌ته‌وه بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق، هه‌ر له‌و دیداره‌شدا چه‌ند دۆسێیه‌كی تایبه‌ت به كاروباری ناوخۆی عێراق تاوتوێكراون، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لێكتێگه‌یشتنی دوولایه‌نه هه‌بو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی و پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی عێراق و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هه‌موان.
له‌و دیداره‌دا هۆشیار زێباری رایگه‌یاندوه، "په‌رۆشن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ خێراكردنی پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری تێدا ره‌نگبداته‌وه".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە