شاندێکی مووساد بە شێوەی نهێنی سەردانی سوودان یان کرد
شاندێک لە تەل ئەڤیڤ بریتی لە ئەندامانی دەزگای سیخۆڕی ئەم ووڵاتە هەفتەی ڕابردوو لە دوای کوودەتاکەی سوودان بە شێوەی نهێنی و شاراوە بۆ خارتووم ی پایتەختی ئەم ووڵاتە سەفەریان کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە النشرە میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە شاندێکی ئیسرائیلی لەوانەش ئەندامانی دەزگای سیخۆڕی ئەم ووڵاتە " مووساد " هەفتەی ڕابردوو لە دوای ڕاگەیاندنی سۆڵتەی ئەرتەشی سوودان لە سەر حکوومەت ، بە شێوەی نهێنی سەردانی خارتووم یان کرد .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە شاندی ئاماژەپێکراو لەم سەفەرەدا لەگەل بەرپرسانی ئەرتەشی سوودان لەوانەش موحەمەد دقلۆ بەناوبانگ بە حمیدتی جێگری شەورای حۆکمڕانی و فەرماندەی هێزەکانی کاردانەوەی خێرای سوودان دیداری کردووە .
میدیاکانی ئیسرائیل هەروەها ڕایانگەیاند کە حمیدتی چەند هەفتە پێش کوودەتاکەی سوودان و دەست بە سەر داگرتن و سۆڵتەی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لە سەر حۆکمڕانی هاوکات لەگەڵ شاندێکی سەربازی سوودانی سەفەری سوودان ی کردووە و لەگەڵ ئەندامانی پلە باڵای کۆمیتەی ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل و بەرپرسانی دیکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە لە تەل ئەڤیڤ چاوپێکەوتن یان کردووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە شک و گەمانەکان دەربارەی جێ پێی ئیسرائیل لە کوودەتاکەی ئەم دواییەی سوودان و هەروەها دزە کردنی ئیسرائیلی ییەکان لە ئەفریقیا بوونی هەیە .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە