شاندێکی میسڕی بە سەرۆکایەتی ئیدارەی هەواڵگری ئەم ووڵاتە سەردانی فەلەستین و ئیسرائیل دەکەن
پەیامی کورد ... شاندێکی میسڕی بە سەرۆکایەتی ئیدارەی هەواڵگری ئەم ووڵاتە سەردانی فەلەستین و ئیسرائیل دەکەن .
" حسێن ئەلشێخ " ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بزووتنەوەی فەتح ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە عەباس کامل سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گشتی میسڕ بۆ گفتۆگۆ و ووتووێژ لەگەل مەحموود عەباس گەیشتووەتە فەلەستین
ئەمڕۆ شاندێکی ئەمنی لەئاستی دەزگای هەواڵگری گشتی میسڕ گەشتە تەلئەبینی پایتەختی ئیسرائیل و سەردانی ناوچەکانی فەستینیش دەکات، ناردنی شاندەکەش پەیوەندی بەئاگربەست و ڕێکارەکانی جێگیرکردنی ئەمنییەوە هەیە لەو ناوچەیەدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەمەبەستی بەرقەرارکردنی ئاگربەست و جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ئاشتی بەوجۆرەی بەڵێنی بۆدراوە، شاندێکی ئەمنی لەئاستی دەزگای هەواڵگری گشتی میسڕ گەیشتە تەلئەڤیڤ ی پایتەختی ئیسرائیل و سەردانی ناوچەکانی فەستینیش دەکات.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، شاندە ئەمنییەکەی میسڕ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسڕیشی تێدایە و بەشێک لەئامانجەکانیان کارکردنە بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتوەکانی کەرتی غەززە.
ای خۆشییەوە، عەبدۆلفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ رایگەیاند، هەمو هەنگاوێک دەگرنەبەر بەمەبەستی دڵنیابونەوە لەوەی کە جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین روناداتەوە.
هەروەها وێب سایتی والا ش ڕایگەیاندووە کە کامل لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل " مێیر بن شابات " سەرۆکی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئیسرائیل و بەرپرسانی باڵای ئەرتەشی ئیسرائیل دیداریان دەبێت
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە