شاندێکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات

پەیامی کورد     ...    شاندێکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات .

غەیاس سوورچی كارگێڕی مەڵبەندی یەكێتی لە موسڵ دەڵێت:بەم نزیكانە وەفدێكی كوردی سەردانی بەغدا دەكات و كۆتایی بە گفتوگۆكان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ دەهێنێت.
غەیاس سوورچی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك گفتوگۆی زۆر سەركەوتو وەفدی كوردی گەڕانەوە هەرێم و دوای بەسەربردنی پشوەكانی سەری ساڵیش دەگەڕێنەوە بەغدا بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان.
سوورچی باسی لەوەشكردوە: كە ئەوسەردانە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت و،وەفدەكە ڕازی بوە بە رادەستكردنی ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوت و ٥٠%ی داهاتی خاڵە سنوورییەكان، بەرامبەر وەرگرتنی ٩٠٠ ملیار دیناری مانگانە وەك شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچە.
كارگێڕی مەڵبەندی یەکیتی لە مووسڵ ئەوەشی روونكردوەتەوە: گفتوگۆكانی داهاتو تایبەت دەبێت بە شایستەی كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێم كاردەكەن و رێوشوێنە هونەری و جێبەجێكاریەكان بۆ گرەنتیكردنی رێكەوتن.


ئەم بابەتە 12019 جار خوێندراوەتەوە