شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ هەینی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکان ، شانده‌كه‌ی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌یه‌كه‌م زنجیره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیشیدا، سه‌ردانی ره‌وتی سه‌دری كرد كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
هه‌روەها ، شانده‌كه‌ی پارتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌دره‌وه پێشوازی لێكراوه، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان كه له ١٠ی مانگی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیش به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌بێـت له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه.
گفتوگۆ نافه‌رمیه‌كانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی به‌مه‌به‌ستی راسپاردنیان بۆ حكوومه‌تی نوێ له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رانه‌گه‌ێندراوه.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە