شاندێکی پلە باڵای ئەمنییەتی لۆبنان بەم هۆکارەوە سەردانی عێراق دەکات

پەیامی کورد    ...    شاندێکی پلە باڵای ئەمنییەتی لۆبنان بەم هۆکارەوە سەردانی عێراق دەکات .

بەرپرسێکی پلە باڵای عێراقی جەختی کردەوە شاندێکی ئەمنییەتی لۆبنانی لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو بۆ قسە و باس دەربارەی کوژرانی چەند هاووڵاتییەکی لۆبنان ئەندامی داعش کە لەم دواییانە لە هێرشی ئاسمانی عێراق دا کوژران دەگەنە بەغدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆمیتەی هاوکارییە هاوبەشەکانی لێکۆڵینەوە دەربارەی گرووپگەلێک کە هاتنی تێرۆریستگەلی ئاماژەپێکراویان بۆ عێراق ئاسان کردووە ، بەردەوامی پێدەدەن .

بەرپرسانی نیزامی و سەربازی عێراق کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو ڕایانگەیاند لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف-١٦ ی عێراق بۆ ناوچەی حەمرین لە پارێزگای دیالا لە نزیکی سنوورەکانی ئێران چەند تێرۆرسیتی داعش یان کوشتووە کە ٣ کەس یان لۆبنانی بوونە .

بە ووتەی سەرچاوەی ئاگادار سێ تێرۆریستی لۆبنانی بە ناوەکانی عۆمەر سەیف ، بەکر سەیف و ئەنەس سەیف بە ناوبانگ بە قەساب لە ناوچەی وادی النحلە لە باکووری ئەم ووڵاتەن بەڵام تاکوو ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی عێراق لەمبارەیەوە جگە لە ڕاگەیاندنی ناوەندی گەیاندنی زانیاری ئەمنییەتی سەبارەت بە هەژموونی دوژمنانی دەرەکی لە نێوان کوژراوەکان دەرنەکراوە .

بە ووتەی بەرپرسێکی ئەمنییەتی عێراقی شاندێکی پلە باڵا بە سەرۆکایەتی " بەسام مەولەوی " وەزیری وولات و بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری بۆ گەیاندنی زانیاری دەربارە ڕەوەندی لێکۆڵینەوەکان دەربارەی هەژموونی داعش ییە لۆبنانییەکان لە نێوان کوژاروەکان دەڕۆنە بەغدا

ئەم بەرپرسە عێراقی یە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە گفتۆگۆ لەگەڵ العرب الجدیدی جەختی کردووەتەوە عێراق داوای لە لۆبنان کردووە تاکوو ئەو زانیارییانەی کە دەربارەی هاووڵاتییە لۆبناییە کوژراوەکان و هەروەها ووردەکاری دەرچوونی ئەوان لە لۆبنان بۆ عێراق بخاتە بەر دەستی ئەم ووڵاتەوە .

بە ووتەی ئەم بەرپرسە عێراقییە ئامانج لەم لێکۆڵینەوانە زانیاری و هۆشیاری زیاتر لە چۆنیەتی پەیوەندی ئەندامانی داعشی لۆبناییە لەگەڵ ئەندامی عێراقی و چۆنیەتی ڕاکێشنای ئەم کەسانەیە تاکوو ئاشکرا بکرێت ئەم کەسانە لە بەرامبەر پارە یا خود شۆرانەوەی بیر و هۆشیان بوونەتە داعش .

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە