شاندەکەی ئەمریکا لە سەفەرەکەیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند پرسێک لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی پرسی ئێران تاوتوێ دەکەن
پەیامی کورد ... شاندەکەی ئەمریکا لە سەفەرەکەیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند پرسێک لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی پرسی ئێران تاوتوێ دەکەن
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو شاندەی لەم هەفتەیەدا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ دەکەوێت چەند پرسێک لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەکە تاوتوێ دەکات لەنێویاندا پرسی ئێران، دەشڵێت، "دەبێت ئێران بەر لە لابردنی سزاکانی سەر مل کەچبوونی خۆی رابگەێنێت ".
نێد پرایس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئێران دەبێت پێش ئەوەی سزاکانی سەری لاببرێن، "دەبێت یەکەم جار مل بدات"، لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەدا ئێران دەڵێت، پێویستە تەواوی سزاکان هەڵبگیرێن پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.
دوێنێ پێنجشەممە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکانی ڤییەننا راگەیاند، بەڵام بە مەرجێک هەمو سزاکانی ئەمریکا لابرێن.
هاوکات بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتدپرێس، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندوە، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بیر لە بژاردەی بەرزکردنەوەی سزا "قورسەکان" دەکاتەوە، کە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشوودا سەپێندراوە بەسەر ئێراندا، بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی بۆ سەر پابەندبوونەکانی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥.
بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا رەتیان کردوەتەوە، کە لێدوان بدەن لەسەر ئەوەی چ سزایەک لادەبرێت و دەڵێن، واشینتۆن ئامادەیە سزا نائەتۆمییەکانیش هەڵبوەشێتەوە.
هەروەها پێشتر لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەمریکا ئامادەیە سزاکان لاببات، کە رێگرن لەوەی ئێران بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی، لەوانەش گەیشتن بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی و مامەڵەکردن بە دۆلار.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە